دوڵبەرم دیسان بە عیشوە شۆڕشێ بەرپا ئەکا

لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
 2 خولەک  729 بینین
دوڵبەرم دیسان بە عیشوە شۆڕشێ بەرپا ئەکا
بۆ شکاری عاشقانی خۆی بە چاو دەعوا ئەکا
سەف بە سەف تابووری ئەگریجەی لەگەڵ موژگانی چاو
حازری جەنگە کە گۆیا موڵکی دڵ یەغما ئەکا
بەرگی سووری حەربی پۆشیوە نیگاری سەنگ دڵ
مەیلی خوێن ڕێژی دڵانی شیفتەی شەیدا ئەکا
لاش لەسەر لاش عاشق و بێ گیان لە جێگە کەوتووە
ئەو دەمەی یارم بە گۆشەی چاو، بە ناز ئیما ئەکا
خۆ کە جارجار چاوی هەڵ دەبڕێ بە سەد ئەفسوون و ناز
شێخی ئیرشاد شیفتەی دوو نەرگسی شەهلا ئەکا
کاتێ کە دێتە ئارەزووی تاڵانی دڵ
هەر دەڵێی جەنڕاڵی ڕووسە و ئیدیعای بەغداشوێن ئەکا
موعجیزاتێکی عەجیبە ناز و عیشوەی دوڵبەرم
مەیلی بێ ئیسلام و کافر یەک بە یەک ڕیسوا ئەکا
ڕۆژ لە داخا زەرد ئەبێ وەختێ کە بینیی ڕووی نیگار
مانگ لەبەر شوعلەی جەمالی بێ موحابا ڕا ئەکا
چاو کەژەڵ ئەبرۆ کەشیدە و گوڵ عوزار و مەهـ جەبین
قامەتی خۆ مەحشەرێک بۆ عاشقان بەرپا ئەکا
گەردنی مینایی مەی سینەی وەکوو سەفحەی بلوور
مەمکی فنجانی لە لیمۆی باخی ڕۆح ئەفزا ئەکا
شەوقی مرواری ددانی یار لە کاتی پێ کەنین
هەر لە برق و باقی شوعلەی لوئلوئی لالا ئەکا
شەهریاری خێڵی جوانانە لە دەرحەق عاشقان
دائیمەن هەر حەز لە ناز و کیبر و ئیستغنا ئەکا
زاڵمێکی دڵ ڕەق و لە خوا نەترسە و پڕ جەفا
بێ وەفایێکە بە عالەم لەعب و ئیستهزا ئەکا
عاشقی دێوانە کرد، پێکای بە گۆشەی نیم نیگا
بۆیە وا هەر شیوەن و فەریاد و واوەیلا ئەکا
وا لە ئەحواڵی فەنادا شایقناسناوی ئەدەبیت مەنسوورناوی تایبەت وار
گاهێ «یا لەیلا» ئەڵێ، گاهێ «أنا الليليعەرەبی» ئەکا