نەورۆزە جەژنە شاخ و چیا کێو و دشت و دەر

(ناتەواوە)
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
 1 خولەک  1498 بینین
نەورۆزە جەژنە شاخ و چیا کێو و دشت و دەر
تارایی سەوزی دا بەسەرا سەوزی کردە بەر
ڕازایەوە بە ڕەنگی گوڵان نیشتمانی کورد
بووژایەوە درەخت و چرۆی جوانی کەوتە دەر
خونچە بە بای نەسیمی بەیان کەوتە پێکەنین
سۆسەن گەشاوە، یاسەمەنیش تاجی نایە سەر
لالە و بەنەوشە، نەرگس و نەسرین و گوڵ زەمەق
هەر یەک بە نەشئەیەکەوە وا دێنە بەر نەزەر
شەوبۆ و چنوور و سوورە هەراڵە و کەما و لۆ
تازە لە ژێری بەفرەوە سەریان دەیێتە دەر
نەغمەی حەزینی بوڵبوڵی شەیدا لە عەشقی گوڵ
تەئسیر ئەکاتە ناو دڵی غەمبار و ناو جگەر
قاسپەی کەو و چریکەیی تەیر و تیووری تر
خۆشی ئەدەن بە دڵی ماتی پڕ کەدەر