نووری دیدە و دڵ عەزیزی قەومی میحنەت باری کورد

بۆ خالید نەقشبەندی
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
 2 خولەک  618 بینین
نووری دیدە و دڵ! عەزیزی قەومی میحنەت باری کورد!
داری پڕ میوەی ژیانی میللەتی خەمباری کورد!
مەرهەمی زامانی کۆنەی دڵ برینداری وەتەن!
داروویی خۆشی نەخۆشانی لە ڕۆح بێزاری کورد!
جێی ئومێدی قەومی مەئیووست لە خەیراتی وڵات!
خالیدناوی تایبەتی کوردی دلێر و سەیفی جەوهەرداری کورد!
دۆستانت سەربوڵەند و دوژمنانت سەرنگوون
شێرەکەی عالی نەژاد و حەیدەری کەڕاڕی کورد!
بیێنەوە سەر باسی ڕاسی نەگبەتیی کوردی هەژار
ئاخری کەی دێ بزانین نەگبەتی و ئیدباری کورد؟
گشت ئەزانین ئێمە بێ بەش بووین لە خەیراتی وڵات
مووچەیان جەور و جەفایە، کاسب و جووتیاری کورد
گاهـ تورک و گا عەجەم لێمان ئەبوونە گورگی هار
گاهـ نوری گۆڕبەگۆڕ ئەبووە سەگی هەوشاری کورد
یەک لەشوێن یەک مەرجی سەعدئابادناوی تایبەت و بەغداشوێنیان دەبەست
بۆ تەماعی نەوت و خازنەی ژێر زەوی خەیرداری کورد
ئاهـ و ناڵەی کوردی مەزڵووم بوو گەیشتە لای خوا
بۆیە وا نابوود و سووکن زاڵم و غەدداری کورد
دەستی زوڵمی لێ ببڕێت خاکی کوردستان هەموو
وەک بەهەشتی لێ بەسەر دێ جەننەت و ئەنهاری کورد
چاوەڕێن بەڵکوو لەمەولاوە بە هێزی یەکیەتی
تامی ئازادی بچێژن میلەتی بێداری کورد
بۆ ئەمە پێویستە شاهۆناسناوی ئەدەبی دەس لە یەکتر بەر نەدەین
تاکوو زوو بێتە سەمەر باخ و گوڵ و گوڵزاری کورد