بە نێشی چەرخی دوون پەروەر دەروون زامدارە و خوێنینە
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
3 خولەک
458 بینین
بە نێشی چەرخی دوون پەروەر دەروون زامدار و خوێنینە
لەتاوانا دڵی زارم هەمیشە مات و غەمگینە
لە چاوەی چاوەکانی من بەخوڕ دێ ئەشکی ڕەنگاوڕەنگ
تەماشای دەور و پشتم کە هەمووی وەک لالە ڕەنگینە
لە کرپەی ئاگری تیژی بەتاوی جەرگی سووتاوم
لە سۆبەی سینەما وێنەی بڵێسەی ناری سججینە
تەپوو دووی دوکەڵی ئاهم بەڕووی گەردوونەوە گشتی
لە تەئسیری خراپی چەرخی کەچ ڕەفتاری بێ دینە
بەسەر شاخی شیمالا ئەم تەم وتۆزەی کە ئەیبینی
هەمووی سۆزی دەروونی دایکی شۆخی کوردی مسکینە
لەبەر شوومی هەسێرەی تالیعی ئەولادی ناکامی
بەش و پیشەی هەمیشە ئاهی سەردە دەردە ناڵینە
لە تەئسیری هەناسە و سۆزی ئەو خەمبارە بنواڕە
هەوا گۆڕاوە گاهێ زەمهەریرە گاهێ هاوینە
بە زیارەت چوومە لای، ویستم بزانم چۆنە ئەحواڵی
تەماشام کرد زویرە کەوتووە، لاوازە، بێ تینە
پەڕیوە ڕەنگ و شێوەی ڕوومەتی گوڵ ڕەنگی نایابی
وەکوو گوڵنارێ دوو لێووی کە وێنەی ڕەنگی نەسرینە
دوو چاوی مەستی جوانی وەک هەسێرەی بەر بەیانانی
لەبەر جۆش و کوڵی سینەی هەمیشە پڕ لە ئەسرینە
بەڕاستی ئاگرم تێ چوو، دڵم بۆی هاتە کوڵ گریام
کە دیم بێ نازە وا بەم وێنە ئەو دایکە نەخشینە
گوتم باوانی خاسم پێم بڵێ بۆچ وایە ئەحواڵت؟
لەبەر چی گیانەکەم شێواوە وا ئەو شێوە شیرینە؟
گوتی ڕۆڵەم گرفتاری دەستی غەدداری بێگانەم
هەتا ئەم ڕۆژە وا بێ زەحمەتە بۆ ئێمە ئەم ژینە
لە سایەی کردەوەی ئێوەیشەوە گیرۆدەیی دەردم
خەمم قووت و شەرابم ئەشک و دڕکم فەرش و بالینە
گوتم سووچمان چییە؟ بیفەرموو تا تەرکی بکەین، فەرمووی:
خەتاتان خۆ پەسندی و دوژمن و بێگانە ناسینە
سڕی یەکتر وتن لای ناحەز و فیشاڵی بێ مانا
خراپە و دوژمنی ناوخۆیەتی و یەکتر نەناسینە
لەگەڵ یەکتر خراپن دوژمنی ناوخۆن و خۆ خۆرن
لەمانەش زۆر خراپتر ڕۆڵە گیان دڵسۆز نەناسینە
تەمەع ئەوەڵ، نیفاق دوو، دوژمنی ناوخۆ سێیەم دیسان
تەکەبور چوار، حەسەد پێنجەم، شەشەم یەکتر نەناسینە
لەگەڵ یەکتر هەموو ئەولادەکانم کەم موبالاتن
لەمانەش زۆر خراپتر ڕۆڵە گیان جەهل و نەزانینە
خراپن خۆ فرۆشن خزمەتی گیرفان ئەکەن دائیم
نە دڵسۆزێ گەلی کوردن نە فیکرێکتان لەلای دینە
بەقەد شاهۆناوی تایبەت خەفەتبارە لەسەر شان و دڵ و ئەستۆم
نەخۆشی کردەوەی ئێوەم کە دەمبینن بە ئەم وێنە
کە دوژمن وا نیهادی پێس و ئێوەش وەک وتم وا بن
نەسیبی ئێمە شاهۆناسناوی ئەدەبی شیوەن و خۆشی نەبینینە