ئۆف خوا چی بکم بەدەس ئەم زاڵمەی دڵ بەردەوە

لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
 1 خولەک  482 بینین
ئۆف خوا چی بکم بەدەس ئەم زاڵمەی دڵ بەردەوە
ڕۆژ و شەو دائیم دەناڵم من بە ڕەنگی زەردەوە
شاری نامەعموورە سینەم پڕ لە شۆر و شیوەنە
وەختە پەڕ دەرکا دڵم، وێڵ بێ بە کێو و هەردەوە
جەرگ و دڵ لەت بوو بە ئێش و نێشی موژگانی برۆت
ئەی گوڵی ناسک بەدەن مردم بە ئێش و دەردەوە
وەختێ تۆ دوور بی لە پێش چاوم قەسەم بەو چاوە کاڵی چاوی تۆ
گەهـ بە واوەیلا ئەنینم، گەهـ بە ئاهی سەردەوە
دڵ بەبێ تۆ گیانەکەم تەسکین و ئارامی نییە
دائیمەن هەر وا بە فیکری گەردنی بێ گەردەوە
مانگ و خۆر نووریان لەڕووی پڕ نووری تۆ وەرگرتووە
عەکسی عەتر و ناسکی تۆیە بە غونچە و وەردەوە
چاوی تۆ بازاڕی شوعلەی موشتەری و زوهرەی شکاند
بەرق و باق و نیم نیگای دیارە لە ژێری پەردەوە
موونسی ڕۆژ و شەوم عەشق و خەیاڵت ویردی دڵ
تۆیش هەمیشە بیر و هۆشت وا بەلای نامەردەوە
چۆن لە داخا شایقناسناوی ئەدەبیت نەگری و نەناڵێنی بە زار
تۆ بە کەیف و بەزم و ڕەزم و ئەو بە ناڵە و دەردەوە