لەبەر دەرگاهی تۆ قوربان زەمانێکە ئەناڵێنم

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  527 بینین
لەبەر دەرگاهی تۆ قوربان زەمانێکە ئەناڵێنم
نەهاتی بۆ خودا ڕۆژێ قەدەم بێنیتە باڵێنم
بە چاوی سوورەوە هەر ئینتیزاری خاکی نەعلێنم
بفەرموو بەڵکوو ڕووناکی پەیاکا نووری عەینێنم