بە بێ ڕەحمی و جەللادی ئەکەی قەسدی دڵ و جانم

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  350 بینین
بە بێ ڕەحمی و جەللادی ئەکەی قەسدی دڵ و جانم
دەمی تیغت لە گۆشتم تیپەڕی وا گەییە ئێسقانم
مەگەر لوقمانی چاوانت بکا تیماری زامانم
بە چاوی تۆ بریندارم بە زوڵفانت پەرێشانم