ئومەرا کافر و سادات و موسوڵمان چەتە بێ
چەتە و پۆلیس (لە کاتی عاسێ بوونی عەشائیرە کوردەکان وتراوە)
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
1 خولەک
563 بینین
ئومەرا کافر و سادات و موسوڵمان چەتە بێ
قوڕ و بۆیاغی دوو عالەم بەسەر ئەم میللەتە بێ
چونکە پۆلیس و چەتە دوژمنی دین و ماڵن
ئوسەرا با ئیشی ئەم دەردیسەر و زیللەتە بێ
ئەم ئەڵێ گۆشتی فڕووجم ئەوێ بۆ قاوڵتی
ئەو ئەڵێ شێوی شەوم مەرگەیی گیسکە قوتە بێ
لە وڵاتێ کە گوزەرگاهی چەتە و پۆلیسە
موختەسەر کەس نییە بێ وەسوەسە و ختختە بێ
بە دوو سێ ساڵی تری نانی ڕەعییەت ئەبڕێ
ئەگەر ئەم عالەمە لەم حاڵەت و وەزعییەتە بێ
نەبزی فەللاح لەبەر بێ گەنمی جەوجەوییە
چەتە ئالیکی دەوێ گەرچی بە دووقیمەتە بێ
گەرچی فەللاح زەخیرەی دوو سێ باری مابێ
باوەڕم نایە بەشی لائیحە و مەزبەتە بێ
سابیرناسناوی ئەدەبی ئەم میحنەت و ئەحواڵە جەزای ئەعمالە
حەزەرت لەم مەرەزە پڕ دەرد و عیللەتە بێ