ئەگەر عاشق دڵی زاماری تیری چاوی دولبەر بێ

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 2 خولەک  738 بینین
ئەگەر عاشق دڵی زاماری تیری چاوی دولبەر بێ
ئەبێ جۆشی دڵ و سینەی هەمیشە وەک سەماوەر بێ
برین و عیللەتی دووری بە نووسین ئینتیهای نایە
مەلائیک کاتیب و دەریا مەرەکەب، چەرخ دەفتەر بێ
بە ئاوی کەوسەر و زەمزەم شەرارەی سینە نابێ کەم
بە ئەحواڵم وراءالظهرعەرەبیەکەی مەیدانی مەحشەر بێ
وەرە تۆ تەرکی لەززەت کە، قەبووڵی فەقر و زیللەت کە
تەماشای نوور و عیززەت کە، جیهانت بۆ موسەخخەر بێ
سەبا بۆنی غوباری باغی ڕووی و خاکی پێی هێنا
ئەبێ چاوم مونەووەر بێ، دەماغی دڵ موعەتتەر بێ
بزانی لەززەتی تەرکی لەزائیز، لەززەتی دونیا
قەبووڵ ناکەی ئەگەرچی ڕووی زەوی هەنگوین و شەککەر بێ
کەسێ دەروێش و قانیع بێ دڵی پڕ فیکری سانیع بێ
چ دەربەستە بەرەو لێفەی زەمین و چەرخی ئەخزەر بێ
بە جەهدە تەرکی نەفسانی بەدەس نایە بە ئاسانی
بە تەئیداتی ڕەببانی مەگەر سابیرناسناوی ئەدەبی موزەففەر بێ
وتم تاکەی بە چاوی سوورەوە هەر ئینتیزارت بم
وتی شیوەن کە تا ڕۆژێ لە کونجی سینە جان دەربێ
برادەر تەرکی نەفسانی بەدەس نایە بە ئاسانی
مەگەر زیکری دەم و دڵ سابیریناسناوی ئەدەبی ئەڵڵاهوئەکبەر بێ