تاکەی دڵی سەودازەدە بیماری غەمت بێ
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
1 خولەک
881 بینین
تاکەی دڵی سەودازەدە بیماری غەمت بێ
مەحروومی گوڵی باغی جەماڵی ئیرەمت بێ
فەرموو کە خەراجات و خەزێنەی دڵ و جانم
قوربانی سەری ڕێ و نیساری قەدەمت بێ
نوقسان نییە بۆ سەڵتەنەت و شەوکەتی شاهی
دەرحەق بە گەدا مەرحەمەت و یا کەرەمت بێ
ناحەق نییە شەو تا بە سەحەر کافر و موسلیم
دێوانە و پەروانەیی ڕوخساری شەمت بێ
سابیرناسناوی ئەدەبی بەسەر دەرد و غەمی دڵ نایەتە تەحریر
دەریا مەرەکەب، داری جیهان گشت قەڵەمت بێ!