لەکن یا نار کون ئاگری نەمروود گوڵزارە
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
2 خولەک
701 بینین
لەکن حوکمی قەدەر ئیعجازی پێغەمبەر ئەبێ چی بێ؟
لەکن شەقولقەمەر سەد فەتحی وەک خەیبەر ئەبێ چی بێ؟
لەکن يا نار كونيعەرەبی ئاگری نەمروود گوڵزارە
بەرامبەر حية تسعىٰعەرەبی فەنی ساحیر ئەبێ چی بێ؟
لەکن دەرکەوتنی ئەو شەمعە عالەم شوبهی پەروانە
کە سووتان و ئەڵێن لەم نیعمەتە خۆشتر ئەبێ چی بێ؟
بە موژدەی یەک گوڵێکی جەننەتی حوسنی هەموو عالەم
ئەگەر بیکەم بە قوربانی سەبا یەکسەر ئەبێ چی بێ؟
لە کن بەدری جەماڵی یار چ یاریێکە دەم بدرێ
لە نووری مانگ و خۆر یا خوسرەوی خاوەر ئەبێ چی بێ؟
بە ئایەی ناركونيعەرەبی، مەیلی بێ دۆزەخ بەهەشتێکە
لە جەننەت دەرکرا ئادەم بە یەک ساوەر ئەبێ چی بێ؟
گوڵی ڕوخسار و لێوی ئاڵ و دانەی خاڵ کە بنوێنێ
گوڵ و لەعل و وەنەوشەی خاک و خۆڵ بەسەر ئەبێ چی بێ؟
ئەگەر بێنێ سەبا بینێ لە باغی جەننەتی حوسنی
گوڵاب و میشک و بۆنی سونبول و عەنبەر ئەبێ چی بێ؟
لە قەد و قامەتی شمشاد و عەرعەر نزم و حەیرانن
لە باریکی میانی عاقڵان قاسر ئەبێ چی بێ؟
کە یارم هات و ڕۆحم چوو کە ڕۆیشت دڵ بە دوویا چوو
خودایە نیعمەتێ لەم ئامووشۆ چاتر ئەبێ چی بێ؟
لەکن نوقتەی دەمی عەقڵ و زوبان حەیران و بێ نوتقە
دەمی سیڕی خودایە دەم مەدە سابیرناسناوی ئەدەبی ئەبێ چی بێ؟