هاتەوە دڵبەرێ بە شەو دزێ بە دوو چرایەوە

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  500 بینین
هاتەوە دڵبەرێ بە شەو دزێ بە دوو چرایەوە
شوکری خودا بە هاتنی قاپی دڵم کرایەوە
بە ڕوویی ئافتابەوە بە چاوی نیمەخابەوە
بە جامی پڕ شەرابەوە هات و خەوم زڕایەوە
هات و بە نامی سەرکەشی بە چابوکی و دڵکەشی
غارەتی بەستە تەرکەشی ڕۆحی ڕەوان گەڕایەوە
لە هاتوچوون و مەتڵەبی، مەپرسە مەیل و مەشڕەبی
مەسیحە دین و مەزهەبی، کیفایەتە بڕایەوە
موژدە درا بە سابیریناسناوی ئەدەبی، تۆ ئەبییە موسافیری
ئەشک و غوباری کافری، لە چاو و دڵ سڕایەوە