چاوەکانی وا دیارە دوژمنێکی خوێنییە

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  572 بینین
چاوەکانی وا دیارە دوژمنێکی خوێنییە
تیری موژگانی، بە تیژی، خەنجەری قەزوێنییە
قاتڵ و بێ ڕەحمە ناحەق قەسدی جان و دڵ دەکا
ناحەقم مەگرن موسوڵمانان کە ڕۆحم پێ نییە
حاجیبێ سەدجار بخوێنێ لاتەخەف گوێی نادەمێ
تا لە چاوی ئایەتی أين المفرعەرەبیم خوێنییە
گەر دەپرسی شەو لەبەر چی تا بەیانی ناخەوم
دڵ بە ئوممێدی نەسیمە چاوەڕێی مزگێنییە
دڵ لە بەحری غەین و میمە، ساقیا نێ میم و یێ؟
موتریبا چەنگ و ڕوبابێ لێدە داڵ و فێ نییە؟
هەر وەکوو مەجنوون هەمیشە چۆڵ و سەحرا پەی ئەکەم
دڵ بە داغ و پڕ لە حەسرەت سەیر ئەکەم لەیلێ نییە
وا لە دووریی تۆ پەرێشانم سەعاتی سەد کەڕەت
ڕوو ئەکەم بۆ ئاسمان چ بکەم خودا مەرگێ نییە
سابیریناسناوی ئەدەبی بێچارە زۆر موشتاقە بۆ گوڵزاری ڕووت
خۆ بە چاوی تۆ لە من چاتر ئەزانی ڕێ نییە!