هەتاوی تەڵعەتی سووتاندمی ئەو شۆخە مەمدووحە

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  397 بینین
هەتاوی تەڵعەتی سووتاندمی ئەو شۆخە مەمدووحە
دڵی عالەم بە غەمزەی چاوی تیرەندازی مەجرووحە
لە تاوی ئاگری دووری ئەوا کەوتم لە دەست و پا
خودا مەرگی بەئاسانی ئیتر بۆچیمە ئەم ڕووحە
بفەرموو وەعدەکەی خۆت بێنە جێ سەبرم نەما قوربان
کە تاق و پەنجەرەی حوجرەی دڵم بەینێکە مەفتووحە
تەنوورەی ئاگری سینەم، فوارەی ئەشکی چاوانم
وەرە بنواڕە سەرچاوەی، دەڵێی تۆفانەکەی نووحە
لە دووریی تۆ لە پا کەوتم نەهاتی دەستی من بگری
بەچاوی تۆ هیلاکە سابیریناسناوی ئەدەبی بێزارە لەم ڕووحە!