ئەی نیگاهی تۆ شیفایی تەندروست و نامیزاج

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  971 بینین
ئەی نیگاهی تۆ شیفایی تەندروست و نامیزاج
عالم اللهعەرەبی ئینتیزارن تۆ بیاندەیتێ عیلاج
شەو بە میوانی دڵ و ماڵی فەقیری خۆش بکەی
لائیقە دەروێش و پاشا بی، بسێنێ خەرج و باج!
بەندەگی دەرگانەکەت چاتر لە ڕوتبەی شاهیە
بەندە فەرمانن هەموو سوڵتانی خاوەن تەخت و تاج
وا لە دووری تۆ پەرێشانم کە ڕۆحم هاتە لێو
تۆ وەرە یا ڕۆحی شیرینم بسێنە یا عیلاج
سابیریناسناوی ئەدەبی حەقوێژە گەر خوێنی بڕێژن في المثلعەرەبی
نەقش ئەکا ڕوویی زەوی مانەندی مەنسووری هەلاج