بۆ خودا دەرخە سەعاتێ نەوگوڵی ڕوخسارەکەت

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  663 بینین
بۆ خودا دەرخە سەعاتێ نەوگوڵی ڕوخسارەکەت
با بە کامی دڵ ببینی بولبولی گوڵزارەکەت
باوەڕت بێ وا لە چاوم سەیلی خوێنین جارییە
ئاموشۆ ناکا لەمەولا قافڵەی سالارەکەت
گەر دەپرسی حاڵی دەردی عاشقی ڕوخسارەکەت
حاڵەتی بولبول تەماشا کە لە نێو گوڵزارەکەت
سوبحی دەم بادی سەبا موژدەی ویسالی دا بە دڵ
جانی شیرینم نیساری پەیکی خۆش ڕەفتارەکەت
فاریغولبالم لە غەمزەی چاوی خوێنڕێژی ئەجەل
چونکە ئەو نابێ موقابیل غەمزەکەی خوونخارەکەت
موددەتێکە سابیرناسناوی ئەدەبی وەعدی بە هاتن داوە یار
خۆ نەهات ئەو بێوەفای غەدارەکەی عەییارەکەت
سەد نەهاتی هات و سەد هەیهات، هاتی تۆ نەهات
ئاخ لە جەور و زوڵمی یار و تالیعی غەدارەکەت
موددەتێکە سابیریناسناوی ئەدەبی یارت وتی دێم و نەهات
بە ئەقلم پێی خۆش نییە شەو شیوەن و هاوارەکەت