خۆر ڕەنگی نییە عاجیز و داماوە لە کێوا
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
1 خولەک
1075 بینین
خۆر ڕەنگی نییە عاجیز و داماوە لە کێوا
ئەڵبەت قەمەری ڕوومەتی تۆی دیوە لە شێوا
لاسوورە مەگەر ڕوومەتی تۆی دیوە لە شەرما
ڕووزەردە وەلی ناسک و نایابە لە سێوا
حەددی چییە نەوغونچەیی گوڵ لێوی دەبزوێ
لەو باغە کە تۆ زەردەخەنە دێنییە لێوا؟
بیستوومە زەدەی گورزی دەسی ڕۆستەمی ئەشقت
بێباکە لە نێو جینن و بەنی ئادەم و دێوا
ناحەق نییە سابیرناسناوی ئەدەبی بەخودا وا خەرەفاوە
کێ بێ قەمەری تەلعەتی تۆی دیبێ نەشێوا؟