لە موڵکی کوردەکان ئەوڕۆ تەپ و مژ هێندە پەیدا بوو

لەبۆ کوردان
لە کتێبی:
بەرهەمەکانی مستەفا شەوقی
بەرهەمی:
مستەفا شەوقی (1865-1932)
 2 خولەک  1065 بینین
لە موڵکی کوردەکان ئەوڕۆ تەپ و مژ هێندە پەیدا بوو
دەڵێی حەشری خەزانە یا لە ڕۆژئاوا، خۆرئاوا بوو
کە پووری بێکەس و خوشکی هەتیوت چاو بە فرمێسکن
کە ماڵی باب و باپیرت سەراپا چۆل و ڕووخابوو
تەماشای دەزگیرانت کە، بە کێردی دوشمنی نامەرد
دڕابوو دامەنی پاکی و بە هیجران قەلبی سووتابوو
لەژێر زنجیری زوڵم و بەندی یەخسیری چ مەحزوونە
تەماشای دایکی مەحبووبت بکە چۆن دەستی بەسرابوو
کە موڵکی موکریان و شاری سابڵاغ بێ تۆ خاپوورە
لەسەر قەبری جەوانان چاوی نێرگس غەرق دە خوێن دابوو
سەراپا مەوتەنی ئەجدادی پێشووت جا تەماشا کە
لە بۆچ ڕووخاوە؟ بۆچ سووتاوە؟ کاکت بۆ چی خنکابوو؟
تەماشاکە کە کانی قوڵقوڵاغی سوور و سووراوە
ئەوە گەرمەبرینی کاکتە چون لێرە کوژرابوو
لە موڵکی خۆشەویستی تۆ دەخوێنێ کوند سبەینان زوو
کە «ئەی کوردی فەقیر! تا کەی دەنووی هەستە چ قەومابوو؟»
لە بۆ چی تۆ دەنووی و خەڵکی بێگانە بە چالاکی،
ببەستن دەستی پڕزوورت، مەگەر مەردانەگیت وا بوو؟
لەنێو کوردان کەسێک موڵکی نەبێ، خۆ نۆکەرە بێ شک
لەسەر خەڵقی لەبەر موڵکە کە ئەمری ئێوە موجرا بوو
بەبێ موڵکی وەتەن، ئەی قەومی کوردی لێت یەقین بێ تۆش،
بە ئێخسیری و زەلیلی سەر دەبەی عومرێک کە بۆت مابوو
دەگەڵ شەوقیناسناوی ئەدەبی وەرن ئەوڕۆ هەتاکوو فرسەتوو ماوە
بە عیلم و مەعریفەت تێرئاو بکەن مەوتەن، کە ڕووخابوو