ئەی گوڵ بە گوێرەی قسەت وا دیارە

لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
 2 خولەک  520 بینین
ئەی گوڵ بە گوێرەی قسەت وا دیارە
تو دولبەرتری لەو شەدەلارە
نەسرین و سونبول گەزافیان داوە
ئەوان جوانترن لەو زڵفە خاوە
شمشادیش ئەڵێن لە ناوی گوڵشەن
لافی لێداوە خۆی کردوە بە پەن
ئەی گوڵ گوێ بگرە من بۆت بەیان کەم
فەرقی ئێوە و یار بۆ تۆ عەیان کەم
بەڵێ تۆ ساحێب ڕەنگی پەمەییت
ناسک و لەتیف شیرینی سێویت
کوا خاڵێ لە ڕووت ماوی و شیرین بێ
کوا سیا زوڵفان قەوس جەمین بێ
کوانێ گەردنی وەک بلوور بێ گەرد
کوا سێوی هەمان سوور و سپی و زەرد
کوا باڵای بەرزی عەرعەرت
کوا عیشوەی دیوە جگەر پەیکەرت
نەسرین و شەوبۆ سونبول پەخشانت
پەرچەم ئاڵۆز و زوڵف پەرێشانت
فەقەت ڕوخسارێ بگڕێ وەک فانۆز
یا خۆ دوو دیدەی بیمار و ئاڵۆز
هیچ کامیان نییە هەر پەرچەم تاتان
نەگەردەن بلوور نە شیرین شێوان
شمشاد و سەرو و تووبا و نەیشەکەر
بەڵێ گشت بەرزن باڵا دڵ پەیکەر
ئەمما نیانە کوڵمی پەمبەیی
ئەگریجەی تاتا و چەنای لیمۆیی
ئەی گوڵ تو خوا خۆت لە حەق لا مەدە
ویجدانت ببێ خۆت ئینساف بدە
ئەم ئەوسافانە من بەیانم کرد
هەموویان حەق بوو یا کتمانم کرد
ئەی گوڵ نە وەک من سەد وەکوو مینەناسناوی ئەدەبی
شایەتی ئەدا کە ئەو شیرینە