چاوەکەم تو بی و خوا فەرموو ئە ماوای من شەوێ

لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
 1 خولەک  490 بینین
چاوەکەم تو بی و خوا فەرموو ئە ماوای من شەوێ
بەڵکوو ئاوی وەسڵی باڵاکەت لە ئاری دڵ کەوێ
چوومە لای دوختەر عەزیزم بۆ تەداوی پێکەنی
خەستەیی عیشقی و عیلاجت لەیرە تۆ دەس ناکەوێ
موددەتێکە چاوەکانم وا بە دووریت گل ئەکا
لادە ڕووبەندت نگارا بەڵکوو تاوێ بسرەوێ
شێتی عەشقی تۆم و جانا چی بە دیوانەم ئەکەی
پێم ئەڵێی بێرە ئە لامۆ پێم بڵێ هەر چیت ئەوێ
شەرتە ئەو ڕۆژە خوا دیوانی دادی دائەنێ
مینەناسناوی ئەدەبی بەم زامانەوە یەخەتگرێ دولبەر لەوێ