چاوەکەم فەرموو هەموو ئامادەیە بەزم و تەرەب

لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
 2 خولەک  650 بینین
چاوەکەم فەرموو هەموو ئامادەیە بەزم و تەرەب
بوربوت و نای و موغەننی و نوقڵ و بادەی مونتەخەب
با بە وەسڵ و کەیف و شادی تێپەڕێنین ئەم شەوە
شەق بەرێ بمرێ لە داخانا ڕەقیبی سەگ نەسەب
تو خوا جانا بە ڕەغمی موددەعی و بەدگۆ و حەسوود
بێ پەیاپەی مەی بنۆشین پیاڵە پڕ کەین لەب بە لەب
چاو لەسەر چاو لێو لە سەر لێو دەم لە ناو دەم دابنێین
شاد و بێ غەم ڕابوێرین دڵ بە بێ ئێش و تەعەب
بەزمی جەنتەت کەی دەگاتە ئەو سروور و شادییە
مینەناسناوی ئەدەبی بێ خۆف لەیلی تۆدا مەی بنۆشێ ڕۆژ و شەب
دولبەرا عەهدە لە دووریت دڵ دەناڵێت وەک ڕەباب
سەیری کە جەرگم دەسووتێ هەڵ دەقرچێ وەک کەباب
وێڵ و عەوداڵ، شێت و لێوە، سەرسەری تێم و ئەچم
وڕ، دەبەنگ سەرخۆش دەسوڕێمۆ بە بێ پیاڵە و شەراب
یەک نیگای نازت کە ئاویشت دای لە بەندی جەرگەکەم
زامەکەی خوێناو ئەرێژێت هەر وەکوو سیروان و زاب
گەر سوئالی زامی جێگەی تیری عیشوەی خۆت بکەی
لازمە کاتب بنێریت بێ قەڵەم ناکرێت حیساب
چینی ئەگریجەت نەسیم بەخشی دەکا کاتێ لە ڕووت
هەر دەڵێی هەوری سیایە و دائەپۆشێ ئافتاب
گوڵ بە دەم باوە کە ئەڕوا و تێت و ڕەنگی تێک ئەچێ
عەینی وەک ڕووی تۆیە وەختێ پێکەنی و لادەی نیقاب
لەززەتی ماچی دەمی تۆ کەی ئەدەن لای مینەناسناوی ئەدەبی جاف
شەربەتی ئەسکەنجەبین و پرتقاڵ یا ئاو عیناب