لە ڕێگوزارێ لە ناو ماشینێ
لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
1 خولەک
615 بینین
لە ڕێگوزارێ لە ناو ماشینێ
تووشم بوو وە تووش شۆخی شیرینێ
باڵا عەرعەرێ لەشوولارەزم
دولبەری شۆخی دیدەمەس خوێنگەرم
ناسک نەوهاڵێ ڕەعنا دولبەرێ
گەردەن مینای تەڕ شمشاڵ کەمەرێ
ڕوومەت تەڕ، ناسک، کاڵ و پەمەیی
دەم گرد و لێو سوور خشت و غونچەیی
وە عیشوە ناز و وە نیو نیگاوە
جار جار وە لاما کە لای ئەداوە
دڵمی ئەپێکا جەرگی ئەسووتان
ڕۆحی شێت ئەکرد فامی ئەشێوان
وە تیری موژەی سەد دڵ ئەوگارە
چەن شاهان وە دەرد عیشق دووچارە
کەوتمە تۆڕداو سیاپەرچەمێ
گیرۆدەی خاڵی چەناکە و دەمێ
ئەوگار و عەوداڵ دڵ شێت و لێوە
وەک مەجنوون ماوام سەرحەد و کێوە
مینەناسناوی ئەدەبی مەر یەزدان خۆی بکات چارم
بکات دەرمانی دڵەی زامدارم