خۆش وڵاتێکی دڵ ئارایە دیاری سەید خەلیل
بۆ قەبرستانی سەید خەلیل
لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
2 خولەک
622 بینین
خۆش وڵاتێکی دڵ ئارایە دیاری سەید خەلیل
چیمەنی وەک جنة المأوىٰعەرەبییە ئاوی سەلسەبیل
تیا کەبکی دڵ فرین و وا لە ئاهوویی خوتەن
پڕ لە حۆری بێ قوسوور و پڕ لە غەلمانی جەمیل
تاقمێ شۆخی تیایە چاوی مەستیان دائما
هەر وەکوو نێرگس هەمیشە زار و بیمارە و زەلیل
سۆسەنی خاڵیان لە ڕوو داناوە بێ عەینی ئەڵیێ
داغی جەرگی لالەیە چی پێ ئەڵێن یشفی العلیلعەرەبی
دیدە و ئەبڕۆ و خاڵی شین بەسەر ڕوخسارەوە
وەک خەیاتە ڕەش کرابێ نەقشە سەر تەختەی مەنیل
سوورییی لێویان لە ڕوویانا بڵێم پێت وەک چییە
هەر وەکوو لەعلی یەمەن بکرێتە سەر بەفری قەنیل
کەی وەکوو ئەسکەنجەبینە تامە ماچی لێویان
یا خۆ ئاوی پرتەقاڵ یا شەهدی نابی زەنجەبیل
چین لە سەر چین چینی پەرچەم یان پەشێو و تێکشکاو
دیدە مەست و شێت و دڵ پێک وەک غەزالی سەر دەلیل
دێنە جەولانگاهی ناز و وەختی بۆ سەیری دڵان
ڕۆح ئەکەن زامار لە ئاویدا عەقڵ و دڵ ئەگرن بە دیل
ئەفسەری شۆخی جهانن ئەشرەفی مەحبووبی دەور
مایەیی فەخری پەری هەم بۆ موڵک تاجی ئەکیل
ڕۆح لە لای پەرواز ئەکا لە سەردا دەر ئەچێ
کەرەمێ بێتە نیگاهی ئەو مەقامە جبرەئیل
کەی وەکوو ئەسکەنجەبینە تامی ماچی لێویان
یا خۆ ئاوی پرتەقاڵە یا شەهدی نابی زەنجەبیل
ئەو دەمەی بیتە ئەناز و جلوە و عشوە و نیگا
مینەناسناوی ئەدەبی حۆری بێتە ناویان زۆر و تانە و مونفەعیل