تەعەللوق دەردی بێ دەرمانە کاکە

شیوەن بۆ حەمە بەگی فەتاح بەگی مامی
لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
 1 خولەک  398 بینین
تەعەللوق دەردی بێ دەرمانە کاکە
بە ڕاستی ئێشی بێ سامانە کاکە
لە دنیا زۆر گەڕام دەس خەم دەوایێ
دەوای گەر دەس کەوێ گریانە کاکە
ئەوی وا سەروەری دڵسۆزی ئەمرێ
بە بێ شک ژینی وەک مریانە کاکە
لە بەر چی من بژیم پاشی حەمە بەگ
دەبێ چیم دەس کەوێ لەم مانە کاکە
کە من سەرداری وەک ئەو شامە بڕوا
چ نەفعێ بۆ منە لەم مانە کاکە
وەکوو مەجنوونە ئیستە حاڵی مینەناسناوی ئەدەبی
لە دووری ئەو دڵم بریانە کاکە