قەومینە لە بەر چاوم باز ئافەتێ قەوماوە

شیوەن بۆ ئەحمەد بەگی وەسمان پاشا (ئەحمەد موختار)
لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
 2 خولەک  513 بینین
قەومینە لە بەر چاوم باز ئافەتێ قەوماوە
یا فیتنەیی دەججالە یا مەحشەرە هەڵساوە
دووبارە دەنگی شینە دیسانەوە ناڵینە
عالەم هەموو غەمگینە، ئەم خەڵقە شڵەژاوە
بەم تۆز و تەم و بایە ڕووی کردە ئە کوردستان
مەعلوومە کە دەورانیش ئازییەتی داناوە
هاوارێ ئەبەر گوێم تێ ناڵینە لە کوردانا
چی بێت و چ قەومابێ خۆر ئەمڕۆ نەگیراوە
گەر چاوی خیرەد وازکەی بیخەیتە ئەبەر دیققەت
تەسدیقی ئەکەی چەرخیش بەرگی خەمی پۆشاوە
ئەم شیوەن و گریانەی کەوتۆتە ئە گوڵ عەمبەر
بی عەینی دەڵێی فتنەی شیروانەیە قەوماوە
وا تێتە ئەبەر چاوم باز جاف سیاچارەس
یەک جارێ نەبوو بیخەی لێل ڕیشەکێش باوە
پێم بێژن ئەبێ چی بێ مەیشارەنەوە تو خوا
من ئارم ئەوا تێچوو دڵ بەم غەمۆ سووتاوە
هیچ کەس نەبوو پێم بێژێ ڕۆیمەوە لای ماڵۆ
چی دیم کە لە ناکاو ماڵا وا شیوەنێ گیراوە
پرسیم چییە ئەم شینە شەخسێ وتی نازانی
ئەحمەد بەگی پاشای جاف لەم سەر حەدە کوژیاوە
بیزانە سەما دایم سەییادی جەوانانە
ئەم سوبحە بە خوێنی ئەو هەرتە و شەفەقی داوە
بۆ ساڵی وەفاتی ئەو پرسیم و وتی مینەناسناوی ئەدەبی
ڕۆیی داغ بە دڵمانە (تەئریخیە جێماوە)