ها بە جارێ کاولی کرد چەرخی بەد گەردش بە قین
مەرسیەی حاجی برایم بەگ
لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
1 خولەک
508 بینین
ها بە جارێ کاولی کرد چەرخی بەد گەردش بە قین
مەرجەعی زومرەی فەقیر و جێی هەتیو و موتتەقین
داخرا دەروازەیی قەسری هیوایی بێ نەوا
لابرا سوفرەی فەقیران تێکچوو ماوای سالکین
کوا ئەمیری وەک برایم بەگ لە سەردارانی جاف
غازی و حاجی و ئەمیر و عالم و عالی و مەتین
بەینی بەینەڵڵا هەقە هاتف کە بانگی ئەو بکا
هذه جنات عدن فادخلوها خالدينعەرەبی
چونکە لایق بوو بە ڕەحمی زاتی یەزدان ڕۆحی ئەو
کاکە (فاغفر بوو) بە تەئریخی ئەمیری پیری دین