هەی لایە لایە سەرتیپ لای لایە
لایەلایە بۆ سەرتیپی کوڕی بە زمانی دایکیەوە
لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
3 خولەک
706 بینین
هەی لایە لایە سەرتیپ لای لایە
خوا فرسەت بدات بگەین بە غایە
هەی لایە لایە ڕۆڵە شیرینم
تازە نەمامی گوڵزاری ژینم
هەی لایە لایە سەرتیپ بیناییم
تاج و تەختی گەنج کەوکەبەی شاییم
غونچەی نەوڕەسم مایەی حەیاتم
نووری بینایی ڕووی سەر بساتم
سەرتیپ تۆ ئەمشەو بۆ چی ناخەوی
چیت لێقەوماوە تو خوا ناسرەوی
من بە لایەیێ ئەتلاوێنمەوە
بۆ بەردی بکەم ئەیتاوێنمەوە
ڕۆڵە بۆ نانویت بۆ خەوت نایە
بۆ بێ دەنگ نابیت بە لایە لایە
ئێژی دەردێکی تازە لە دڵتە
بۆیە بەم شەوە تەپاو تلتە
ئێشی تێکچوونی خاکی کوردوسان
ئەڵبەت لێی داوی ئەمشەو تا بەیان
بڕیاوە خەوت ئارامت قاتە
دەنگی گریانت لە سەماواتە
هەی لایە لایە بینایی دیدەم
سەرتیپ عەزیزم ئەی بەرگوزیدەم
گوێ بگرە لە من کۆرپەی نەخشینم
مایە و سەرمایەی دوکانی ژینم
کوڕم تۆ بێژیت تا ئاخر زەمان
هەر حەپس و بێ بەش بوون کورد زوان
پەتی سێدارە و بەنی قەنارە
بوو بێتە ئیرسی کوردی بێچارە
تۆپ و تەییارە و زرێلی شەست تیر
بۆمبا و دەببابە و بڕناو و شمشیر
بۆ قەتڵ و عامی ئێمە کریا بێ
هەر کورد بێ فتوای قەتلی دریا بێ
کوڕم قەومەکەت کۆت و زنجیری
نەفی و قەتڵ و عام حەپس و ئەسیری
وەی وێنە کل وا بڕیاوە باڵای
دووریاگە بەری سەرتا پەنجەی پای
ئەر باوەڕ ناکەی تۆ سەیری خۆت کە
سەیری دەسرازە و بەنی بێشکەت کە
ئەوسا ئەیزانی زنجیر و حەپسی
کورد بە شیر خۆری بووە بە ئیرسی
هەی لایە لایە ڕۆڵەی زام سەختم
غەمگین و غەمبار قەومی بەدبەختم
هیوات قەوی بێ کوڕم بە یەزدان
نەسسی ئایەتە لە پەڕەی قورئان
لە پاش گشت شتێ خۆشی ڕوو ئەدا
فإن مع العەرەبی خۆی فەرمووی خودا
ئیستە بە لایە بێدارت ئەکەم
لە چاکی و قەومت هۆشیارت ئەکەم
کە پێگەیشتی ئەتنێمە خوێندن
ئەتنێمە مەکتەب بۆ تەحسیل کردن
ئەتنێمە مەکتەب قەومی ئەجنەبی
نە وەک بۆ کورسی و بۆ سەر مەنسەبی
نە کوو بخوێنی تۆیش وەک پێشوەکان
بۆ کورسی و زیو و بۆ ڕوتبە و نیشان
بە ناوی کوردۆ بگەیتە کورسی
قەومت زەبوون کەی لە قەید و حەپسی
بخوێنە کوڕم ئەمە غایەت بێ
بەرزیی کوردستان بەرزیی پایەت بێ
هەی لایە لایە سەرتیپناوی تایبەت لای لایە
خوا شادمانت کات بگەیتە پایە