شەوێ نوورین وەکوو بەختی سەعیدان

بارامی ڕەزابەگ
لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
 1 خولەک  443 بینین
شەوێ نوورین وەکوو بەختی سەعیدان
بە شەوق و شوعلە نوورین، پاکی دەوران
بە سروەی بای نەسیم ئەو شەو سەراسەر
موعەتتەر بوو بە عەتری میسک و عەمبەر
شەوی جومعە شەوی بەرز و شەرەفدار
کراوە قاپییی بەخشینی دادار
لە خەزنەی زاتی حەق کریا کەریمێ
کوڕێ نەک کوڕ بڵێ دوڕڕی یەتیمێ
لە دوای خۆشی و ئەدایی شوکری یەزدان
بە کوردی ناونرا بارامی کوردان
موئەڕڕیخ کردی تاریخی موبارەک
بە هود و ئیقرەء و شەمس و تەبارەکحسێبی ئەبجەد: هود و اقرا و شمس و تبارك|1358