سەیریکە بیخوێنەرۆ تو بی خوا کاکە ڕەشە

لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
 2 خولەک  599 بینین
سەیریکە بیخوێنەرۆ تو بی خوا کاکە ڕەشە
جا ئەزانی تێئەگەی چەندە لەزیز و چەند خوەشە
ئەم قەریحەی شیعری ئەم جارە دیارە تۆ لە بەغداشوێن فێری بووی
ئافەرین ئەی نێرەکەر ئەم چوونە بەغدایەت کە چووی
مەسئەلەی مەشهوورە کەر ڕۆیشتە بەغدا بوو بە چی
خۆت ئەزانی گەر کەری ئێستاکە یا خۆ هێسری
هات جەوابی نامەکەم نووسیت لە بەغدا شارەوە
مەنعت ناکەم چونکە نەمگاوی لە ساڵی پارەوە
حەقتە گەر عاجز ببی چونکە خەسارت کردووە
دەرقنگت هاتۆتە ئاڵۆش ئاگرت تێبەر بووە
گاندەرە عەهدە ئەگەر ئەمجارە دەستم پێت گەیی
وات بگێم سێ مانگ لە سەر قنگت سووڕ بخۆیت و نەسرەوی
گەر نەیانگاوی هەتیو دەستی نەداوەتە لنگت
خۆت جوابم بۆ بنووسە حیزە هەی کێرمە قنگت
چۆن ئەزانم تۆ و شیعر و شاعیری بێ نیسبەتە
پێم بڵێ تۆ بی خوا کێ بوو ئەوەن بێ جورئەتە
من گەلێکم گاوە نازانم ئەوە کامیانەسە
ئەم جەوابەی دیارە کە زووتر ئاوسە
گەر ئەزانم کێیە شەرتە وا لە ناوی عالەما
بیخەم و بیگێم ببێتە مەخسەرە وەک سینەما
پێی بڵێ وەک تۆ ئەویش گەر فێر نەکریاوە بە کێر
ڕاپەڕێ بێتە ئە مەیدان سوور بە سوور وەک نێرە شێر
جا ئەزانێ تەشتێ ئاردی گەنمەکەی چەند گونکییە
تێبگا مەعنایی شیعر و شاعری چۆنە و چییە
چی بڵێم نایدۆزمەوە ئەو کۆنە حیزە کێر خۆرە
تا پەتی کەم وەک گەماڵ ئەو نێرە هورچە عەنتەرە