لە وەختێکا کە زۆر مات و غەمین بووم
جواوی نامەی شێخ ئەمین کوڕی شێخ عەبدوڵڵای کانی قادر
لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
2 خولەک
463 بینین
لە وەختێکا کە زۆر مات و غەمین بووم
لە ژووری ماتەما گۆشەنشین بووم
خەیاڵ و بیر و ئەفکارم بە جارێ
لە شوێن یاران ئەگەڕیان گشت دیارێ
لە پڕ کردی بە ماڵا؟ بەشیرێ
خۆشیی دامێ بە چی؟ نامەی دەبیرێ
تەماشام کرد یەکایەک هۆنرا بوو
چەپێ گوڵ دیاری دۆس بۆ برا بوو
گەلێ مەمنوون و دڵشاد بووم و خۆشحاڵ
غەمم ڕۆیشت، خۆشی وارید بوو دەر حاڵ
نەجیبیی خۆتت ئیسبات کرد بەڕاسی
لە ئەشعاری شیعاری یەک شوناسی
بەیانت کردبوو، کاکە لە نامە
کە نیوەی دیدەنی خەتت و پەیامە
برا گیان هەر وەکوو زەربوالمیسالە
مەراسیل ناردەنی نیوەی ویسالە
وەهایش فەرموویە دانایی هونەرمەن:
«شنیدن کی بود مانند دیدنفارسی»
بە تەنیا نامەیەک و یەک دوو ئەشعار
تەواو نابێ یەکێ و پەیمان و کردار
تەواوی دەستی بەستراوە گیانە
بە چاو پێکەوتنی یەک بێ بەهانە
حسابی قەومیەت لێل من مەکە تۆ
ئەزانم قەومی کورد تەونێکە بێ پۆ
نامەی شێخ ئەمینی شێخ عەبدوڵڵای کانی قادر
مودەتێکە تاسەخوازی دیدەنیم بۆ میری جاف
حوببی وەک داری ژیان سۆزە لە دڵما بێ گەزاف
چونکە مەعلوومە سەرۆکی کورد و گۆرانن هەموو
یا بە بیر و تیر و تەدبیر یا بە شمشێر و تەناف
کاک ئەمینی یومنی یەعنی میری گۆبان و کەلار
حوببی ڕاکێشی دڵە مەیلم هەیە بچمە تەواف
ئارەزووم وایە هەموو ساتێ بە خزمەت ئەو بگەم
چونکی دڵسۆزە لە بۆ کورد عەینی واو و لام و حەرفی قاف
بۆ دەس ئاوێژی سەخاوت هەڵبژیراون هەموو
بۆ ژیانی کورد و گۆران دڵ وەکوو ئاوێنە ساف
من ئەمین و تۆ ئەمین و تاڵەبانی و جاف و کورد
با وەکوو جوتێ برا ڕاگیر بکەین بۆ ڕۆژی قاف