کوا نەتیجەی مەکتەب و تەحسیل و کرد و کارەکەت
بۆ ئەو منداڵە بەگزادانەی ساڵی ١٩٣٧ کە نەیانتوانی لە شاری کفری و سلێمانی و باقووبە خوێندن تەواو بکەن بە دەس بەتاڵی گەڕانەوە.
لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
1 خولەک
575 بینین
کوا نەتیجەی مەکتەب و تەحسیل و کرد و کارەکەت
پێم بڵێ چی بوو حوسوولی زەحمەت و ئازارەکەت
بۆ چی وات زانیوە عرفان تەرکی نوێژ و ڕۆژووە
یا بەمە بووی بە مونەووەر لاریکەی سیدارەکەت
ڕەنگە وات دانابێ خوێندن کافری و بێ دینییە
یا وەکو گودلە و تەراش تەنویر ئەکا ئەفکارەکەت
کەی بە گودلە و سوێڵ بڕین بوونە مونەووەر ئەجنەبی
خەڵق بە تەییارە و زەرێلی تێنە ناوی شارەکەت
پارەکەت لێل خۆت بەرە بۆ مەکتەبی ئەڵمان و ڕووس
گوێ لە مینەناسناوی ئەدەبی بگرە! لاچۆ! بێ فەڕە دینارەکەت