دێتە کوڵ خوێنی گەشی لاشەیی مەقتوول

بۆ ڕۆژی ڕەشی شەشی ئەیلوولی ساڵی ١٩٣٠
لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
 1 خولەک  556 بینین
دێتە کوڵ خوێنی گەشی لاشەیی مەقتوول
ئەم قەومە ئەسێنێ حەققی ڕۆژێ شەشی ئەیلوول
مەعلوومە کە گوم نابێ لە ناو میللەتی کوردا
جێگیرە لە توێی مێشکی هەموو گەورە و وردا
نووسراوە جە خوێنی گەش و ئەنگوشتی کوژریاو
کوردینە حەقی ئێمە مەخەن ئێوە ئەبنی ئاو
بە ئەو خوێنەی کە ڕژیایە ئەبەر قاپیی سەراتان
تەسدیقی بکەن خوێنی سیاوەحشە لە لاتان