گەڕان
گەڕان لەڕێگەی گووگڵەوە
کوردی
Kurdî
English
فارسی
پرۆژە
ناساندن
هەواڵەکان
پەیوەندی
پەیامەکان
ڕاپۆرتەکان
بەشداربووان
پرۆژە هاوشێوەکان
فۆنت
دەقێک بە هەڵکەوت
چوونەژوورەوە
ڤەژینبوکس
>
مینە جاف
>
دیوانی مینە جاف
>
ئەی خوا یاخی و خەجاڵەتبارم
ئەی خوا یاخی و خەجاڵەتبارم
لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف
(1911-1965)
1 خولەک
787 بینین
زمان:
کوردیی ناوەندی
قاڵب:
مەسنەوی
کێش:
10 بڕگەیی
5+5
ڕاپۆرتی هەڵە
فۆنت:
ڤەژین
ساحل
وەزیر
14
16
18
20
24
ئەی خوا یاخی و خەجاڵەتبارم
ڕووسیای قاپیی پەروەردگارم
موتیعی ئەمری نەفس و شەیتانم
پشت خەمیدەی ژێر باری عیسیانم
تاعەت گوم کردو بێ بیزاعەتم
مەعسیەتبار و هەم خەجاڵەتم
مەحجووبی زومرەی گوناهبارانم
سەر حەڵقەی مەجلیس شەرمەسارانم
لە بەد کرداری نەمکردوە تەقسیر
بەد ئەتواری خۆم ڕووی کردوومە قیر