ئەی خوا تو خوا بە لوتفت چاری کاری من بکە

لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
 1 خولەک  545 بینین
ئەی خوا تو خوا بە لوتفت چاری کاری من بکە
مەڵهەمی ڕەحمەت ئە زامی جەرگی زاری من بکە
عاجز و غەمگین و بێ کەس دەس بە ئەژنۆ قۆڕ بە سەر
بێ دەر و بێ مەلجەئم، یا ڕەببی چاری من بکە
ڕێگە بۆ هیچ کوێ نییە هەرچی دەرە بەسراوە لێم
تۆ دەوایی دەردەکەم، پەروەردگاریی من بکە
وشکە گوڵزاری نیشات و مەزرەعەی ژینم خوا
تۆ بە هەوری لوتفەکەت ڕەحمێ بە زاریی من بکە