یاڵڵا وە حاجەت سپیدەی ئەکرەم
لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
2 خولەک
896 بینین
یاڵڵا وە حاجەت سپیدەی ئەکرەم
محەمەدناوی تایبەت فەخری ئەولادی ئادەم
ئەو شاسوارەی عەرسەی لامەکان
ئەو شاهبازەی سەر پاک بوونیان
ئەو سالاری دین، ئەو سوڵتانی دین
شەفیعی عالەم ختم المرسلينعەرەبی
سپیدەی سوروور، کاففەی مەخلووقات
شەفاعەتکەری ڕۆژی عەرەسات
شەهەنشای لەقەب تاها و یاسین
خەلاس کونەندەی هەموو موزنیبین
بمکە بە خاتر ئەو بەرگوزیدە
ببەخشە دەوای دەردم جەدیدە
هەرچەندە یاخی و خەجاڵەتبارم
ڕووسیای قاپیی پەروەردگارم
موتیعی ئەمری نەفسی شەیتانم
پشت خەمیدەی ژێر باری عیسیانم
تاعەت کەم کەردە، بێ عیبادەتم
مەعسیەتبار و هەم خەجاڵەتم
داخڵی گرۆی گوناهبارانم
سەربەزمی حەڵقەی شەرمەسارانم
ئەووەڵ عەفوو کە باری گوناهم
قوبووڵ کە تۆبەم ئەی پادشاهم
دووهەم وە حاجەت ئەو بەرگوزیدە
ببەخشە دەوای دەردم جە دیدە
ئەووەڵ شایەتیم وە تۆ ئاوەردەن
ئیقرارم وە لەفز تەنهاییت کەردەن
تەسدیقی وەحیی نوبووەت کەردم
وە ڕەسوڵڵا ئیمان ئاوەردم
هەرچی جە قۆرئان حاسڵ کراوە
وە شەرعی شەریف نامش براوە
باوەڕم پێ هەس پەرێم بوو یەقین
خەتا نەکەردەن عالمانی دین
هەر چی تۆ فەرمووت وە نەبی ئەفخەم
ئەوانیش وایان وتوە بە عالەم
تۆبە یا ڕەببی تۆبەی نەسووحی
لە کرداری بەد موژدەی نەقبووحی
تۆبەم بۆ جە گشت کردەیی بەدە
جە ئەفعالی بەد هەرچی وێم کەردە
ببەخشە باری گوناهم یەکسەر
لە لەوحولمەحفووز ئەمری عەفوم دە