خۆم کە ئەوسا وەک بەرق بووم بووبووە با ئەسپەکەم
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
553 بینین
خۆم کە ئەوسا وەک بەرق بووم بووبووە با ئەسپەکەم
ئێستە کورتانم کە من بۆتە کەر و گا ئەسپەکەم
وا بە ڕەنگ زەردی و زەعیفیما خەریکم ببمە پووش
زۆر دەترسم برسییە بمخوا وەکوو کا ئەسپەکەم