تا نەهاتی نەهاتم بوو کە هاتی کەوتمە هات

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  691 بینین
تا نەهاتی هەر نەهاتم بوو کە هاتی کەوتمە هات
جا بڵێم حەقمە بە ڕێگەی ئێوە ڕێی هات و نەهات
ڕۆژی ئێمە هەر لە ڕێگەی ئێوەدا ئاوا دەبێ
هەر لە ڕێگەی ئێوەدا ئاوا دەبێ ڕۆژێ هەڵات