بازاڕی عالەمە کە بەقاڵی بە قاڵییە
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
490 بینین
بازاڕی عالەمە کە بەقاڵی بە قاڵییە
مەعنا لە مەعنایە قسەی خاڵی لە خاڵییە
ڕوو ترش مەکە لە کردەوەی ئەم چەرخە کەچڕەوە
شیرینی ئەم هەوایە بە تاڵی بەتاڵییە