عەکسەکەت پڕ مەحفەزەی چاوە بەجێ جێم کردەوە
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
612 بینین
عەکسەکەت پڕ مەحفەزەی چاوە بەجێ جێم کردەوە
لایقی عەرشی دڵم بوو لوتفەکەت ڕێم کردەوە
من نەوەی کوردیم و لوتفی تاجداری قەومی کورد
کەوتە دەستی بەستراوی خزمەتم پێم کردەوە