لەگەڵ ڕوومەت برۆت هاتۆتە مەیدان و جەدەل دێنێ
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
719 بینین
لەگەڵ ڕوومەت برۆت هاتۆتە مەیدان و جەدەل دێنێ
هیلال و خۆر لە مەغریبدا نموونەی ئەو مەسەل دێنێ
بەبێ نووری جەمالت دیدە لێڵایی بەسەر دادێ
بەبێ سورمەی غوباری ڕێگەکەت ئەلبەت سەبەل دێنێ
سەبا ڕەحمت ببێ بەسیە پەرێشانی مەکە پەرچەم
بە تەشویشی دەخیلت بم، شعووری من خەلەل دێنێ
بەحەق حەقی جەنابی بولبولە نۆشینی عەتری گوڵ
دراوە ئێستە بەو مێشانە وا تۆزی عەسەل دێنێ
کە وەستا مۆرەیی تاڵیع لە خانەی هەشتەما زانیم
تەنەزوولمە لە کورتیدا شەمس ڕوو بۆ حەمەل دێنێ
دەکا سوڵحی عوموومی هەر بە یەک توڕڕە سەری زلفت
بە تەحریکی موژە چاوت کەچی حەربی دووەل دێنێ
بە حیکمەت ناکرێ بیماری ئولفەت حەمدیناسناوی ئەدەبی یا چارە
نەسیمی کۆیی جانانە کە دەرمانی عیللەل دێنێ