لە بورجی پەرچەمی کێدایە بەرقی داوە لاجانگێ
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
521 بینین
لە بورجی پەرچەمی کێدایە بەرقی داوە لاجانگێ
لە سوبحی سادقیش بەڵکە سپیتر بوو کە شەو دانگێ
خودا حافیزی بێت بڕوا لە چاوما عەکسی گیراوە
کە ڕۆژ ئاوا ببێ بۆخۆم هەڵی دێنم وەکوو مانگێ
هەزار بانگی بە ناحەقدا موئەززین باقییە هێشتا
کە مەنسووریش بەسەر دارا ئەکەن بیدا بە حەق بانگێ
کە چاوی هەڵبڕی مومکین نییە بەندی جگەر نەبڕێ
هەزار نەشتەر لەلام وایە نەکا تەئسیری برژانگێ
زەمانێکە بە ڕۆژووم بەو ئومێدەی هەر دەڵێم بیکەم
لە قورسی ڕوومەت و عەننابی لێوت بەڵکە بەربانگێ
هەموو ئەعزای دەمە بۆ گرتنی یاران ڕەقیب یاڕەب
لە دەریای خوڵقەتا نابێتەوە بەو نەوعە قرژانگێ
لە تاعوون و وەبا بێ باکە لەوساوە فەلەک حەمدیناسناوی ئەدەبی
هەناسەی سەردی تۆ ئەیدا بە دووکەڵ کوللی شەو قانگێ