غەیری ئەم سیانە لە گوڵشەن مەنعی من ناکا کەسێ

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  570 بینین
غەیری ئەم سیانە لە گوڵشەن مەنعی من ناکا کەسێ
باغەوان یەک، بولبولان دوو، خاری دامەنگیر سێ
سێ بەڵایە وا منی شێت و لەت و پەت کردووە
چاوی یەک، ئەگریجە دوو، ئەبرۆیی وەک شمشێر سێ
کوشتە و دڵ پڕ لە داغ و بەستەیی سێ کافرم
خەتتی یەک، خاڵی سیەهـ دوو، گێسوویی زنجیر سێ
زار و دڵخون و جگەر کون کون بویی ئەم سێ شتەم
خەندە یەک، دوو لێوی دوو، موژگانی هەر وەک تیر سێ
وا ئەزانم بەرکەسی ناخەن بەهەشتیش سێ گروهـ
عەشقییا یەک، سائیلان دوو، مورشیدی ڕەنگ پیر سێ
ئەم سیانە نایەڵن بمرم لە کۆیی دلبەرا
تەعنە یەک، تەزویر دوو، زەردەخەنەی تەحقیر سێ
مانیعم سیانە کەڕ و لاڵم ئەکەن وەختی ویساڵ
شەوقی دڵ یەک، نازی یار دوو، پەنجەیی تەقدیر سێ
تا ببن ئەم سیانە لوتفی قەت لەگەڵ حەمدیناسناوی ئەدەبی دەبێ
کیبری ئەو یەک، زیللی من دوو، فیتنە و تەزویر سێ