دەکێشێ نەقشی شیرینت هەتا پەنجەم قەڵەم دەگرێ
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
651 بینین
دەکێشێ نەقشی شیرینت هەتا پەنجەم قەڵەم دەگرێ
بەبێ فیکرت نییە قەلبم هەتا گۆشەی عەدەم دەگرێ
لەگەڵ یارا ڕەقیبم دی وەکوو زەحمەت لەگەڵ ڕەحمەت
لە زوڵماتا ئەدا شوعلە غەزەب هەر بۆ کەرەم دەگرێ
بە حیکمەت چاکە بیستوومە بسووتێ عەنبەری ئەشهەب
بە بۆنی زلفەوە جانا دڵم دەردی وەرەم دەگرێ
چ حاجەت بێمە سەر باسی ویساڵت چەندە موشتاقم
دەمی دەشکێ قەڵەم، کاغەز ئەمەندەی کە ڕقم دەگرێ
مەقامی عالیی تا بێ عوزاری تۆیە بۆ خاڵت
دەڵێی فیرعەونە نەشئەی خۆی لە گوڵزاری ئیرەم دەگرێ
دەکا ئیعلانی مردن موو بە موو ڕیشی سپی تازە
لەبەر چاوی ئەجەل نەفسم سەگێکە ئێستە دەم دەگرێ
بە ڕەنگی زەردەوە عاشق ئەگەر یاقووتی ئەسفەر بێ
بە غەیری تۆ کڕیداری نەبێ قەدری بەکەم دەگرێ
شەهیدی عەشقە حەمدیناسناوی ئەدەبی لازمە بیبێ عەلاماتێ
لەسەر ئەم ڕووپەڕە یەک مەسرەعی کەڵکی عەلەم دەگرێ