بە خیلافی قسەکەت شوکری بکا تا نوێژی
وەڵامی حەمدی بۆ شوکری فەزلی
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
613 بینین
بە خیلافی قسەکەت شوکری بکا تا نوێژی
بەم هەموو خوێنە کە ڕشتی شتی جا دەسنوێژی
دەستی هەورازی نەبوو مەسلەحەتی وا زانی
کە بکا عەشقەری ئیقبالی دوو چاوی لێژی
عالەمی نایە کەو و کۆتەڵەکەی گرت و کوتای
هەر بە گێژ ڕازی نەبوو کردی بە واڵا بێژی
داوی تەزویری کە ڕستوویە لە دەهرا باقڵ
هەر زەمان بوویەتی داوی ئەمەلی هێند درێژی
هەموو کای کۆنی بە با کرد و گڕی تێبەردا
کە بکا دووکەڵەکەی چاوی فەلەک کل ڕێژی
چاوی لێ سوور بوو لە کەف لێوی کە پڕ بوو دیجلە
مەلەوان هارە لەوێدا قسەیی گەر بێژی
با وجوود داغە لە دڵیایە وتوویە و ئەیڵێ
خاکە ڕۆ ماوە خۆڵی بەسمە ئەوندەی گێژی
باری تا ئێستە نەبردۆتە قەراغ ئاوایی
ترسی لێدانی نەبووبێ کەری قەمچی چێژی
چڵی داری ئەمەلی غونچەیی خۆشبۆ ناکا
حەمدیناسناوی ئەدەبی دنیا ئەمەبێ وەک ئەوەبێ دەسنێژی