سەیری عینوانی ئیشارەی ئەمر ئەدا مەعنا برۆ

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  433 بینین
سەیری عینوانی ئیشارەی ئەمر ئەدا مەعنا برۆ
یەعنی گەر نیتە برادەر مەیلی شیربازی بڕۆ
نرخی خەرموهرەی نییە گەوهەر لەکن سەڕڕافی عەسر
کومەڵێکم ئیستیقامەتدا بە تەنها یەک درۆ
من درۆم دیوە لە باغی عالەما سەوزیش بووە
سووکی و ڕیسوایییە وەختێ ئەدا غونچە و چرۆ
ئاشنایی قەت لەگەڵ ئەحمەق مەکە گەر عاقڵی
حەیفە بۆ تووتی لە تەیرا بێ بەکەر خۆری گرۆ
یەک قسەی ڕاستیش بکە بەڵکوو درۆت بۆ سەر گرێ
مەنجەڵێ ژەک قەترەیێ شیرە کە دەیکاتە فرۆ
مەنزڵی دوورە درۆزن سەیری ناکەی حەمدیناسناوی ئەدەبی یا
ئەم قومارە هەر کەسێ ئەیکا زوو دەبێ سووک و تڕۆ