ڕێگەمانە بۆ عەدەم دنیا کە ئێمە ڕەهڕەوین
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
666 بینین
ڕێگەمانە بۆ عەدەم دنیا کە ئێمە ڕەهڕەوین
لەم کونی گەروە هەتا بێ سروە نابێ بسرەوین
هەر بەشی شەوقێکە وەک شەونم کوڕی ڕۆژە زەمان
شەمع و پەروانە و من و یار مەردی مەیدانی شەوین
دەعوەتی سەیدی بە هەم جنسێکی خۆی سەییاد ئەکا
ئیحتیاج ناکا بە دەعوەت ئێمە میسلی کەو کەوین
ئەی سەنەم مەشغوولی بێدارانی ئولفەت بە دەمێ
بانگی هەڵهێنانی چاوی ئێمە نەبووە کڕ خەوین
من منی و تۆ تۆیی عاشق خاسی خۆمانە سەنەم
جاڕی هیجرانە لە وەسڵا هەرچی مەیلت بێ ئەوین
سەیرە ماندووبوون لە دنیایی موحیببەتدا نییە
ڕوو بەدووی لەیلا وەکوو مەجنوون خەریکی سەر ڕەوین
عاشقان کەوتوونە میعراجی موحیببەت ئەی ڕەقیب
مۆڵەتێ تووبی خودا لەم پلەیە تا سەرکەوین
عاشقان فەرهاد و مەجنوون دلبەران شیرین و لەیل
نسبەتەن دیارە کە ئێمەش وەک ئەوانین و لەوین
حەمدیناسناوی ئەدەبی گیرا کۆزەر و بەر بای هەموو خەرمانی عومر
ئێمە بن بێژینگ و نەختێ دار و بەردی سەرکەوین