با لە ناوا خەڵقە ناوی سووئیزەن هەر هەڵگرین
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
2 خولەک
521 بینین
با لە ناوا خەڵقە ناوی سووئیزەن هەر هەڵگرین
یەک بە یەک بینین و عیبرەت با لەدووی ئەحوەل گرین
گەر بەری لیمۆ بدا شیرینە ئەمڕۆ ڕەنگی زەرد
بۆ خەلەف حەیفە بەری تاڵی وەکوو حەنزەل گرین
داری ئومێدی بەنی ئادەم گوڵی گەندوم دەکا
داوەشینە ئادەمی بین و کە چی خەردەل گرین
قافڵەی زەحمەت بیابانی موحیببەت تەی ئەکا
بەم هەوایە وەک تەیارە باڵی هەروەک مەل گرین
لەم بیابانە وەکوو مەجنوون بە یادی چاوی لەیل
بەسیە سەر گەردی کە گەردین دامەنی مەحمەل گرین
پڵپڵی عوششاقە پێوەندی موحیببەت تێک ئەدا
حەڵقە حەڵقە یەک بە یەک وەک سیلسیلە پڵپڵ گرین
سەر دەرێنن وا زەمانە بازی شاهی بەر ئەدا
بۆ سییەهـ بەختی هەتا کەی دەس بە قاچی قەل گرین
وەسڵی شیرین بۆتە عادەت تێشە بازی پێ ئەوێ
مەشقی فەرهادە بە تێشەی ئاهەوە سەرکەل گرین
هەر لەبەر بەرزبوونەوەی ئەم کوردە ژێر پێ کەوتووە
دامەنی مەندووبی سامی پەنجەیی مس بێڵ گرین
وا لە زوڵماتا برا گەل ئاوی جاویدانی حەق
بۆ کەشف دەستی منەووەر هەروەکوو مەشعەل گرین
باعیسی فەخرە ئەمیر ئیبنی ئەمیرە بۆ حقووق
دامەنی زیللی جیهانگیری مەلیک فەیسەل گرین
لوتفی شاهانە و سەخایی حاتەمانەی ئەو هەیە
کاری زەحمەت با بە دەستی جوودی ئەو ئەسهەل گرین
جەوهەری ئاوێنەیی دڵ ژەنگی زوڵمی گرتووە
با بە تۆزی عەدلی ئەو شەوقی وەکوو مەسقەل گرین
تا کەی ئەم کوێر و شەلە ئیشغالی فیکری ئێمە کەن
دەستی کوێر بردن یەکی بەردێ لە قاچی شەل گرین
گەر بە گوێی حەمدیناسناوی ئەدەبی دەکەن فرسەت لە دەس با دەرنەچێ
با بەجارێ زوو بچین و سەر مەکینەی تەل گرین