بەبێ جیلوەی گوڵی ڕوخساری شێوە یاسەمەن مەحزوون
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
466 بینین
بەبێ جیلوەی گوڵی ڕوخساری شێوە یاسەمەن مەحزوون
دڵی نەسرین پەشێواوە و لیباسی نەسترەن مەحزوون
خودا نەبڕێ لە سندووقچەی هەوادا بۆنی ئەو زلفە
میسک ڕووڕەش نەبێ بەڵکو نەبێ ئاهووی خوتەن مەحزوون
بە یادی ئاوی پەیکانی دووبارەی دەستی ڕەنگینت
شەهید و لێوی زەخم و مەغسەل و ڕەنگی کفن مەحزوون
بەبێ سەروی خەرامانی قەدت غەمبارە لێوی جۆ
بەبێ سەوزەی بە ڕوودەوری دەمت سەحنی چەمەن مەحزوون
بە کەم مەڕوانەرە فرمێسکی مەحزوونانی هیجرانت
فورات و دیجلەیە چاوم ئەکەن بەحری عەدەن مەحزوون
لە لانەی خۆی بڕا دڵ بولبولانە کەوتە دوت ئەی گوڵ
وەتەن مەحزوونە بۆ ئەو، ئەو دەناڵێ بۆ وەتەن مەحزوون
لە خاکی بێستووندا لالە وەختێ سەر کە دەردێنێ
کفن خوێنین و دڵ داغە میسالی کوهکەن مەحزوون
بەبێ خورشیدی ڕوخسارت لیباسی تەعزییەی پۆشی
سەراپەردەی فەلەک وەک گونبەدی بەیتولحەزەن مەحزوون
بەدوی ئەو شۆخەدا لەو ئانەوە ڕۆحم چووە حەمدیناسناوی ئەدەبی
بە جێی خۆیی گەیشت ئەمما من و عوزوی بەدەن مەحزوون