گەر تەقازای عەشقە هەڵکەندن ڕەفیقان بێستوون

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  458 بینین
گەر تەقازای عەشقە هەڵکەندن ڕەفیقان بێستوون
با بە تێشەی ئاهەوە هەڵچم لە چەرخی بێستوون
هەر دەڵێی کاسەی سییەهـ بەختانی عەشقە ئاسمان
بۆیە دائیم هەر ڕەشە و خاڵی سەرە و ژێرە و نگوون
خۆزگە مەوجی خوێنی شەیدایانی ئولفەت یەکدەکەوت
هەڵگری ئەم ئاسمانە بەڵکە هەروەک بڵقی خوون
مەنعی من بۆ چی دەکەن ئەم خەڵقە نازانم کە گوڵ
دەرکەوێ بولبول لە دەس خۆیایەتی شەیدانەبوون
ڕەسم و ئادابی موحیببەت تێگەیین تێکی دەدا
ئافەرم جیننەت لەگەڵ عەشقا کە نیتە چەند و چوون
بت پەرستن خۆ ئەو لە من زیاتر لە ڕاستی ئەو بتە
میم و لام و کاف و ئەلف و نوون و سین و ئەلف و نوون
ئینتیزاری دڵ مەکە حەمدیناسناوی ئەدەبی لە حەڵقەی زلفی یار
بەر ببێ توولی ئەمەل پێویستییە عومری فزوون