شەهنشا ئەو گەدایانەن لە تەختی دامەنا گەردن

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  456 بینین
شەهنشا ئەو گەدایانەن لە تەختی دامەنا گەردن
کە چوونە عالەمی باڵا دەکەونە عەرشی سەرگەردن
هەواخواهی سەریر و تاجە هەرکەس وەک منی شەیدا
وەکوو پووش و پەڵاشی ڕوویی دەریا وێڵ و سەرگەردن
بە بادم دا لە ڕوو سووری بتانا خەرمەنی عومرم
نەگەیمە پەڕڕەکاهی ئەو گەدایانەی کە ڕوو زەردن
بە نووری مەی لە مەیخانە ڕەفیقان خۆ بسووتێنن
وەکوو پەروانە شەمعی بەزمی ڕەندان بن ئەگەر مەردن
کە سابیت بوو لەعل نوتفەی خوڵاسەی سەنگی خارایە
چ یارایە ئیتر شەکوەی لەعلڕوویان کە دڵ بەردن
چراخانی شەوی شەونم لە ڕووی گوڵدا فەرەح بەخشە
بە یادی بولبول و پەروانە ئەلحەق هەردوو هەمفەردن
لە دڵما عەشقی نووری ڕوومەتت وا گەرمە حەیرانم
بە باسی من عەرەق ناکەن ئەوانەی خەسم و دڵ سەردن
کە شایع بوو دەپرسی حاڵ و وەختی دەردەدارانت
هەموو تووشی وەرەم بوون ئەو بەخیلانەی کە بێ دەردن
لە تەختی نەردی دنیادا مەکە تۆ تەجرەبەی تالیع
بهاون مۆرە حەمدیناسناوی ئەدەبی با ئەوانەی ساحبی نەردن